٣ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٠
کاتی دەنگ وەرگرتن لەمەڕ یاسای هەڵبژاردەنەکانی عێراق دیاری کرا

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سبەینێ سێ شەم یان وەکوو کاتی دەنگ وەرگرتن لەمەڕ یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد حەیدەر، ئەندامی لێژنەی هەرێمەکان وپارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی عێراقی ئەلسەباحی وت کە ئەندامانی پەرلەمان سبەی یان وەکوو کاتی دەنگ وەرگرتن لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.

ناوبراو وتی: پیش نووسیی دوو یاسای دووجار لێکدرایەوە وبیرو ڕای زۆرلە مەڕ ئەم یاساوڕێسایە درا بە دەستەوە. ئەندامانی پەرلەمان بۆ داڕشتنی ئەم دوو یاسا گرینگە لەماوەی قۆناخی داهاتوو هەوڵ دەدەن بەڵام هەرلەوحاڵەدا هیچ هوگریەکیان بە پەلە کردن لە پەسەن کرانەکەی دا نیە.

ئەم یاسا وڕێسایە پێویستیان بە لێکدانەوە وبیروڕادەربڕینی زۆرتر هەیە. لە لایەکی تر کابینەی عێراق لە کۆبۆونەوەیەک دا بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی ، سەرۆک پەرلەمانی عێراق بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆکان ونوێنەرانی فراکسیۆنەکانی سیاسی بۆ لێکدانەوەی یاسا وڕێسای هەڵبژاردنەکان وکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەواڵی داوە ووتوویەتی ئەم کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت.

ئەم کۆبوونەوەیە یەک ڕۆژ بەر لە کۆبوونەوەی دیاری کراوی پەرلەمانی عێراق  سبەێ بۆ لێکدانەوەی یاسا وڕێسای هەڵبژاردنەکان وکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.

پەرلەمانی عێراق یەکشەممە دەس لە کار کێشانی عادڵ عەبدولمەهدی لە پلەی سەرۆک وەزیرانی چەند حەوتە دوای ناڕەزایەتیە بەربڵاوەکانی جەماوەری قەبوڵ کرد.

.........
340